هەندێ لە کارناسان لەو باوەڕەن دۆناڵد ترامپ تەنیا لە ئەگەری دەستەبەرکرانی کە بەژەوەندیی ئەمریکا پاڵپشتی لە هیزەکانی کوردی سووریا دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیل کویلیۆم توێژەری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقا لە ڕێکخراوی چەتم هاوس، لای وایە ئەگەر پاڵپشتی هێزە کوردەکانی سووریا لە بەرژەوەندیی ئەمریکا نەبێت، دۆناڵد ترامپ پاڵپشتییان لێ دەکات.

ناوبراو هوشداریشی دا: ڕەنگە ترامپ وەک هەندێ وڵاتی ئەورووپی بگەڕێتەوە سەر ڕەوتی پێوەندیی دووبارەی لەگەڵ بەشار ئەسەد و دەوڵەتی ناوەندی سووریا و لەو ئەگەرەدا شانس ڕوو لە کوردەکان ناکات و ترامپ بەجێیان دێڵێت.

هەروەها جاشوا لاندیس کارناسی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لای وایە کە دەوڵەتی دووەمی ترامپ بە دوای کەڵک‌وەرگرتن لە هێزە کوردەکانی سووریا بۆ کۆنتڕۆڵی دژبەرانی ئەمریکا لە سووریایە و ئەگەر هێزەکانی کوردی سووریا ببنە هێزی گوێ‌ڕایەڵی ئەمریکا لە ناوچە، مومکینە ترامپ بەردەوام بێت لە پاڵپشتی‌کردنیان.