وەزیری دەرەوەی ئێران سەفەری ئەمدواییەی بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ تارانی بە سیاسی زانی و جەختی کرد: ئێران پێداگرە لە هاوکاری‌کردنی ئاژانسی و چارەسەریی کێشەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "المیادین" وتی: سەفەری حەوتەی ڕابردووی "ڕافائێل گرۆسی" بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ تاران سیاسی بوو.

وتیشی: ئامانج لە بانگهێشتی گرۆسی بۆ تاران، کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە هاوکارییەکانی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هوشداری ئێران بۆ بێ‌ئەنجام‌مانەوەی گوشارەکان، جەختی کرد: ئێران پێداگرە لە هاوکارکردنی ئاژانسی و چارەسەریی کێشە بەجێ‌ماوەکان، بەڵام هەڵوێستی ئەورووپا بەپێچەوانەی بڕیارەکان بوو.