جەیمز جێفری پێی وایە دۆناڵد ترامۆ لە خولی دووهەمی سەرۆک کۆمارییدا لەوانەیە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا بکشێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەیمز جێفری نیردەی پێشووی ئەمریکا بۆ سووریا لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بە دەسپێکی خولی دووهەمی سەرۆک کۆماری ترامپ هەواڵی دا.

ناوبراو لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمانیتۆری ئەمریکا بە ئاماژە بە ئەوەی کە دۆناڵد ترامپ لە خولی پێشووی سەرۆک کۆمارێتیدا فەرمانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریای لە ساڵانی 2018 و 2019 دابوو، ئەگەری ئەوەی هێنایە ئاراوە کە جارێکی دیکە ترامپ هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو ناوچە بکشێنێتەوە.

جەیمز جێفری هەروەها لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و بە گشتی عێراق هەواڵی دا.