جێنشینی جێگری هاوئاهەنگی سپای پاسداران وتی: لە بەڵێنی ڕاستی ٣دا وەڵامێکی کوشەندەترە بە دوژمن دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی فەزلی جێنشینی جێگری هاوئاهەنگی سپای پاسداران ئەوڕۆ پێنج‌شەممە لە یادمانی ٧٨ شەهیدی کۆمەڵگای هەواڵگریی خوراسانی باشووریدا وتی: لە هەلومەرجی ئێستای ناوچەدا خوینی شیعەی حزبوڵڵا ئاوێتەی خوێنی سوننەی حەماسە و پێکەوە داری ئیسلام ئاو دەدەن.

سەردار فەزلی بە ئاماژە بە ڕیزبەندی کافران بە هەموو هیزەوە لە بەرامبەر ئیسلامدا و دزەکردنی ورەی بەرگری پیرۆز لە هەموو گیانەکاندا لە پێناو سەرخستنی ئیسلام و حەقیقەت، جەختی کرد: لە بەڵینی ڕاستی ١ و ٢دا ئیرادەی نیزامی ئیسلامی بە سەر دوژمندا سەپا و بە ئیزنی خودا لە بەڵێنی ڕاستی ٣دا وەڵامێکی کوشەندەترە بە دوژمن دەدەینەوە.