ئەنجومەنی ئەورووپا و چاودێری مافی مرۆڤ کشاندنەوەی سێ شارەوانی هەڵبژاردەی کوردی تورکیا و دانانی سەرپەرەشت لە بری ئەوان لە لایەن دەوڵەتی ئەنقەرەی ئیدانەکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی ئەورووپا و چاودێری مافی مرۆڤ بە دەرکردنی دوو ڕاگەیێندراوی جیاواز، کشاندنەوەی سێ شارەوانی کوردی هەڵبژاردەی سەر بە حزبی کوردیی دەم‌پارتیی لە لایەن دەوڵەتی تورکیا بە تۆمەتی لایەنگریی پەکەکە و دانانی کەسانی جێ‌متمانەی دەوڵەتی ئەنقەرە لە بری ئەوانیان بە توندی ئیدانە کرد.

مارک کولز سەرۆکی کۆنگرەی ئیرادەی ناوچەیی و خۆجێی ئەنجومەنی ئەورووپا، بە دەربڕینی نیگەرانیی لەوبارەیەوە، کشاندنەوەی شارەوانانی کوردی بە هەڕەشەیەک بۆ سەر دیموکراسی خۆجێی لە تورکیادا زانی.

ئەو ئەنجومەنە هەروەها داوای لە تورکیا کرد کە کۆتایی بهێنێت بە پلانی دانانی کەسانی جێ‌متمانەی خۆی لە بری هەڵبژادراوەکانی خەڵکی کوردی ئەو وڵاتە.

هاوکات هیو ویلیامسۆن بەڕێوەبەری بەشی ئەورووپا و ئاسیای ناوەندیی چاودێری مافی مرۆڤ، ئەو هەڵمەتەی دەوڵەتی تورکیا بە زیانێکی ناقەرەبووکەرەوانە بە دیموکراسی و پێشێل‌کردنی ئاشکرای مافی زیاتر یەک ملیۆن دەنگدەری کوردی تورکیا زانی و ڕایگەیاند: دەوڵەتانی یەک دوای یەکی ژێر دەسەڵاتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بەردەوام لە ماوەی ئەم ساڵانەدا بە کەڵک‌ئاوەژوویی لە دەسەڵات و بە تۆمەتبارکردنی شارەوانانی کورد بە پاڵپشتی‌کردنی تیرۆر، کشاندنەوە و وەدەرنانیانیان کردۆتەوە ڕەوتێکی ڕووتین.