بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە کە هەمیشە لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان و لە نێویاندا ناوچەکەی ئێمە شەڕی دەستپێکردووە و ئەمڕۆش بە پشتیوانی ڕژێمی زایۆنی ئاگری شەڕی لە ناوچەکەدا بە هەڵکراوی هێشتووەتەوە.
وتیشی: ئێمە هەرگیز شەڕمان دەستپێنەکردووە و ئامۆژگاری هیچ وڵاتێکمان نەکردووە بۆ شەڕ.
زیادی کرد:
سەرۆک کۆمار لە درێژەدا ئاماژەی بە کردەوەی تاوانکاری و شەڕانگێزانەی ڕژێمی زایۆنی بە مەبەستی پەرەپێدانی شەڕ و خوێنڕشتن و ململانێکانی ناوچەکە کرد و وتی: ئەوە ڕژێمی زایۆنی بوو کە لە یەکەم ڕۆژی دەوڵەتی ئێمەدا بە تیرۆرکردنی شەهید هەنیە هەوڵی هاندان و پەرەپێدانی شەڕی دا.