ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک(MSD) بە بۆنەی ساڵڕۆژی بەرخۆدانی کۆبانی، ڕایگەیاند: خوێنەڕژاوەکانی کۆبانی قەڵغانێکی پتەو بوو بۆ پێشگری لە هەوڵی دابەشکردنی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە ئاژانسی هاوار، ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک(MSD) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک بە بۆنەی ١ی نوامبێر ساڵڕۆژی بەرزڕاگرتنی بەرخۆدانی کۆبانی، ڕایگەیاند: خوێنەڕژاوەکانی کۆبانی قەڵغانێکی پتەو بوو بۆ پێشگری لە هەوڵی دابەشکردنی سووریا.

هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: خوێنی ڕژاوەکانی کۆبانی لە جەستەی کوڕان و کچانی ئازای سووری، بووە هەوێنی یەکگرتوویی لە سووریا و نیشانی دا کە کۆمەڵگای سووریا یەکپارچەیە و قەڵگانێکی پتەوە لە بەرامبەر هەوڵەکان بۆ دابەشکردنی ئەو وڵاتە.

مەسەدە بە ئاماژە بەوەی کە بەرخۆدانی کۆبانی نمانەیەکی جیهانییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزی تاریکی و تیرۆر و ڕادیکاڵیزم، سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمدواییەی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا ڕاشیگەیاند: ئەو هێرشانە بۆ تێکشکاندنی پڕۆژەی بەڕیوەبەریی خۆسەر و لە دژی سەقامگیری ناوچە و داهاتووی دیموکراسی و دادپەروەری لە ناوچەدا ئەنجام دراوە.

ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک لە کۆتاییدا بە داکۆکی لە پابەندی و پێداگرییان بۆ گەشەدان بە ئەزموونی خۆسەری لە پێناو پاراستنی مافی هەموو دامودەزگاکان و سەرخستنی ئەزموونی کۆبانی وەک نمانەی یەکگرتوویی و هاوکاری کۆمەڵایەتی لە سووریادا، داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد سەرەڕای پاراستنی دەسکەوتی گەلی کورد لە بەرامبەر تیرۆریزم، هەڵوێستێکی تۆکمەتر لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بگرێت.