سەرۆکی شۆرای ستراتیژیکی پێوەندی دەرەوەی ئێران وتی: سەبارەت بە مەودای بڕینی مووشەکەکان هەستیار بوونی ڕۆژاواییەکانمان ڕەچاو دەکرد بەڵام کاتێک ئەوان هەستیارییەکانی ئێمە ڕەچاو ناکەن هۆکارێک نابینین کە ئێمەش هەستیار بوونەکانی ئەوان ڕەچاو بکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمال خەڕازی سەرۆکی شۆرای ستراتیژی پێوەندییەکانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین سەبارەت بە ستراژییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێران قسەی کرد.

ئێران مەودای بڕینی مووشەکەکانی زیاد دەکاتەوە

سەرۆکی شۆرای ستراتیژیکی پێوەندی دەرەوەی ئێران وتی: سەبارەت بە مەودای بڕینی مووشەکەکان هەستیار بوونی ڕۆژاواییەکانمان ڕەچاو دەکرد بەڵام کاتێک ئەوان هەستیارییەکانی ئێمە بەتایبەتی سەبارەت بە یەکپارچەیی خاکی ئێران ڕەچاو ناکەن هۆکارێک نابینین کە ئێمەش هەستیار بوونەکانی ئەوان ڕەچاو بکەین. بۆیە ئەگەری ئەوەی کە مەودای بڕینی مووشەکەکانی ئێران بەرز ببێتەوە هەیە.

ئیسرائیل وایدەزانی بە هێرش بۆ سەر غەززە و لوبنان حەماس و حزبوڵڵا لەناو دەچێت

خەڕازی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئیسرائیل لە شەڕ دژی غەززە و لوبنان لێکدانەوەی هەڵەی هەبووە، وتی: ئەوان پێیان وابوو بە هێرش بۆ سەر غەززە و لوبنان دەتوانن حەماس و حزبوڵڵا لەناو ببەن. پێیان وابوو کە بە شەهید کردنی ڕێبەرانی حەماس و حزبوڵڵا ئەو بزووتنەوە خەڵکیانە تێکدەچن. ئەوانە لێکدانەوەی هەڵەی ئەوان بوو. لە خودی ئیسرائیلیشدا زۆر کەس دانیان بە ئەو لێکدانەوە هەڵە ناوە. چونکوو بیری بەرخۆدان و ئازادی خوازی بە ئۆپراسیۆنی سەربازی لەناو ناچێت.

پیرۆزبایی خەڕازی لە شێخ نەعیم قاسم

سەرۆکی شۆرای ستراتیژی ئێران بە پیرۆزبایی لە شێخ نەعیم قاسم بۆ هەڵبژاردنی وەکوو ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان و ئارەزووی سەرکەوتنی وتی: بەدڵنیاییەوە حزبوڵڵای بەڕێبەرایەتی شێخ نەعیم قاسم هەر وەکوو جاران درێژە دەداتە چالاکییەکانی. یەکێک لە سیاسەتەکانی خوالێخۆشبوو نەسروڵڵا ئەوە بوو کە کەسانێکی بۆ جێگرایەتی خۆی و پۆستە جیاوازەکان پەروەردە کردبوو. بە شێوەیەک کە دەستبەجێ بتوانن جێگای بەرپرسان و ڕیبەرانی پێشووی حزبوڵڵا بگرنەوە. بە ئەو سیاسەتەوەیە کە ئەمڕۆ حزبوڵڵا لە جێگای خۆیەو ەبە گوڕەەوە چالاکی دەکات و خواستی ئیسرائیلییەکان کە بە شەهادەتی ئەو ، حزبوڵڵا هەڵبوەشێتەوە، نەهاتە دی.

ئێران لە کاتی گونجاودا هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل

ناوبراو سەبارەت بە ئەگەری وەڵامدانەوەی ئێران بە هێرشەکەی ئیسرائیل وتی: بەدڵنیاییەوە ئێران لە کاتی گونجاودا وەڵامی ئەو هێرشە دەداتەوە. هەروەها دەێژەی دا کە ئێمە ئامادەی شەڕین. ئاڵبەت نامانەوێت شەڕ لە سەرجەم ناوچەکە ]ەرە بستێنێت. ئێمە بە هێرشەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل سەلماندمان توانی بەرگری لە خۆمانمان هەیە.

ئەگەر بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەوێتە مەترسییەوە، دکتۆرینی ئەتۆمی خۆی دەگۆڕێت

دکتۆر خەڕازی سەبارەت بە ئەو بابەتەی کە پێشتر هێنابوویە ئاراوە ڕایگەیاند کە ئەو پرسە هەر لە جێگای خۆیەتی و ئەگەر بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەوێتە مەترسییەوە، سیاسەتی دکتۆرینی سەربازی خۆی دەگۆڕێت. ئێمە ئێستا توانایی پێویستمان بۆ بەرهەمهێنانی چەک هەیە و تەنیا لەمپەڕێک کە هەیە فتوای ڕێبەرە کە وەبەرهێنانی چەکی ئەتۆمی قەدەغە کردووە.