بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر، سباحات چتین کایا، هاوشارەوانی پێشووی شاری درێکی پارێزگای ماردین، دوای پشت ڕاست بوونەوەی سزای 6 ساڵ و 3 مانگ زیندانیی لەلایەن دادگا پێداچوونەوەوە، لە کاتێکدا کە بۆ دەرمان چووبووە نەخۆشخانەی درێک، دەستگیر و زیندانی کرا.
سباحات چتین کایا کە لە ساڵی 2016 بە دیاری کردنی سەرپەرشتی شارەوان لە جیاتیی لەلایەن دەوڵەتەوە، لە پۆستی شارەوانی ئەو شارە دوور خرایەوە و دەستگیر کرابوو و دواتر ئازاد کرابوو و ئێستا و لە حاڵێکدا کە بۆ دەرمان دەچێتە نەخۆشخانە، دەستگیر و ڕەوانەی زیندان کراوە.