فەرماندەی کوردی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ئاماژە بە داگیر کردنی هەندێک لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا لەلایەن تورکیاوە، لە کاتی سەرۆک کۆماریی دۆناڵد ترامپ لە ئەمریکا، لە ئەگەری هەڵبژاردنەوەی دووبارەی ئەو نیگەرانی دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر سوپای تورکیا لە ساڵی 2019 و بە نیشان دانی گڵۆلپی سەوزی ئەمریکا لە کاتی سەرۆک کۆماری ترامپ، بەشگەلێکی گرینگ لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی سووریای داگیر کرد. کوردەکان، ئەمریکا وەکوو هاوپەیمانی سەرەکی خۆیان بەهۆی هەوڵ بۆ کشانەوەی 1000 هێزیان لە ئەو ناوچە، بە خەیانەت بە کوردەکان تاوانبار کرد.

مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری فەڕەنسا، نیسبەت بە ئەگەری سەرکەوتنی دووبارەی ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە کەمتر لە 10 ڕۆژی دیکە بەڕێوە دەچێت، نیگەرانی دەربڕی.

ناوبراو جەختی کرد: ئێمە لە ساڵی 2019 بیرەوەری تاڵمان لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا بە ڕێبەری ترامپ هەبوو.

کۆبانێ هۆشداریی دا ئەگەری هەیە بە هەڵبژاردنەوەی ترامپ، پاڵپشتی ئەمریکا لە کوردی سووریا کەم ببێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: بەڵام ئێمە دڵنیاین کە ئەمریکا بڕیارەکانی خۆی بە پێی بەرژەوەندی ستراتیژیکی لە ناوچەکە دەدات.