سەرۆک کۆماری ئێران لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە وەڵام بە هێرشی ئیسرائیل چۆن دەبێت، وتی: هەر هێرشێک بکرێت وەڵامی گونجاوی خۆی وەردەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە وەڵام بە هێرشی ئیسرائیل چۆن دەبێت، وتی: هەر هێرشێک بکرێت وەڵامی گونجاوی خۆی وەردەگرێت.

پزشکیان ڕایگەیاند: بەداخەوە لە جیهاندا دەسەڵاتگەلێک هەیە کە پاگەندەی مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکەن لە حاڵێکدا کە خۆیان پێشێلکاری سەرجەم یاسا و مافەکانن کە پاگەندە دەکەن ئەبێ پابەندیان ببین، لەگەڵ خەڵکانێک شەڕ دەکەن و پشتیوانی لە دەسەڵاتگەلێک دەکەن کە خەڵک لە ماڵەکانیان دەردەکەن و ئاوارەیان دەکەن لە حاێكدا کاتێک بەدوای ماف و نیشتمانی خۆیانن.

ناوبراو وتیشی: ئەوە جەنگێک نییە کە بە کوشتنی کەسەکان کۆتایی پێبێت، جەنگێکە کە بە دامەزراندنی دادپەروەری کۆتایی دێت و بە لەبەرچاوگرتنی هەموو مرۆڤەکان تەواو دەبێت بەڵام بە زۆرەملێ و کوشتنی ماف نا.