بە گوێرەی ئاماری ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، لە مانگی سیپتەمبەری ڕابردوو 55 کەس بە هۆی توندوتیژی جۆراوجۆر، لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا گیانی خۆیان لەدەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ئاماری مەرگ لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا لە مانگی سێپتەمبەری 2024 ی ڕاگەیاند کە باس لە کوژرانی 55 کەس بە هۆی توندوتیژی جۆراوجۆر لە ئەو ناوچەیە دەکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، 36 کەس لە کوژراوەکان لە مانگی سێپتەمبەر لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا سڤیل بوون. لە نێوان ئەوانیشدا شەش منداڵ و چوار ژن دەبینرێت. ئەو کەسانە بەهۆی توندوتیژی جۆراوجۆر لەوانە پێکدادانی ناوخۆیی لە نێوان هۆز و خێڵەکان، تەقینەوەی مین، تەقینەوەی چەکی بەجێماو لە شەڕ، هێرشەکانی داعش، تەقەی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا و ڕووداوەی جیاوازی دیکە گیانیان لەدەسەت داوە.

11 کەس لە ئەو کەسانە هێزەکانی کوردی سووریا بوون کە بەهۆی هێرشەکانی داعش، تورکیا، تیرۆریستەکانی سەر بە ئەنقەرە و پێکدادانی خۆجەیی کوژراون.

لە ئەو ماوەیەدا هەروەها 7 ئەندامی داعش بە دەستی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک کوژراون.