بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەقی تەواوی بەیاننامەکەی سپاسی پاسداران هاوپەیوەند بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل لە ژێرناوی وەعدەی سادقی 2 بڵاو کرایەوە.
لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: هاوپەیوەند بە ڕاگەیێندراوی پێشوو، منداڵانی ئێوە لە سپای پاسدارانی ئێران بە پێی بەڵێنگەلێک کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و فەرماندە سەربازییەکان دابوویان؛ بە یارمەتی دیکەی هێزە چەکدارەکان لە ئۆپراسیۆنی بەڵێنی سادق 2 بە ڕەمزی یا ڕەسولەڵڵا ناوەندە ستراتیژیکەکانی ئیسرائیلیان بە مووشەکی چێ کراوی دەستی منداڵانی ئێران کردە ئامانج.
لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا هەندێک بنکەی ئاسمانی و ڕاداری؛ ناوەندی پیلان و داڕێژەری تیرۆری ڕێبەرانی بەرخۆدان بەتایبەتی شەهید دکتۆر ئیسماعیل هەنیە و ڕێبەری حزبوڵڵا سەیدحەسەن نەسروڵڵا و فەرماندە سەربازییەکانی حزبوڵڵا، بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین و فەرماندەی سپای پاسداران کرایە ئامانج.
سەرەڕای ئژەوەی کە ئەو ناوچە بە پێشکەوتووترین و زیاترین سیستەمی بەرگری دەپارێزرا سەدا 90 ی هاویشتنەکان بە سەرکەوتوو ئامانجەکانیان پێکا و ئیسرائیل لە زاڵ بوونی هەواڵگری و ئۆپراسیۆنی کۆماری ئیسلامی شۆک بووە.
ئەو ئۆپراسیۆنە لە چوارچێوەی مافی بەرگری ڕەوا و بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دراوە و هەر جۆرە سەربزێوییەکی دوژمن بە شێوەی ماڵوێرانکەر و پەشیمان کەرەوە وەڵام دەدرێتەوە.
پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی ئێران