بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵە شێعری "منداڵیم بدەنەوە" گوڵبژێرێکە لە دەقی شێعریی پێشوو و نوێی موحسێن حسێنخانی، کە تێمی نۆستالۆژی و جۆراوجۆری وەک شەڕ، هەژاری، خۆشەویستی، ژینگە، کۆچبەری، تەنیایی و مەرگ لەخۆ دەگرێت.
مەریوان هەڵەبجەیی هاوکاتی هەڵبژاردنی دەقەکان، هەوڵی داوە ئەم کۆمەڵە بە زمان و ڕەنگ و بۆنێکی خۆماڵییەوە ئاراستە بکات.