ناوەندی توێژینەوەی کوردی لە ئاڵمانیا جەختی کرد: درێژەی پاڵپشتیی ئەمریکا لە کوردانی سووریا پەیوەستە بە گۆڕانی هیزەکانی کوردی سووریا لە گرووپێکی دژە تیرۆریست بە بەشێک لە چوارچێوەی ئەمنی ستراتژیکی ئەمریکا لە ناوچەدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی توێژینەوەی کوردی لە ئاڵمانیا لە لێکدانەوەیەک سەبارەت بە هەلومەرجی کوردانی سووریا هاوکاتی تەشەنەی ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، هەمبەر بە کاریگەریی نەرێنی ئەو ناکۆکییەکانی لە سەر داهاتووی پێوەندییەکانی کوردانی سووریا لەگەڵ ئەمریکا هوشداری دا.

ئەم توێژینگەیە بە ئاماژە بە دەنگۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا، هاوکاتی نزیکبوونەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و پەرەسەندنی شەڕی ئیسرائیل دژی فەلەستینییەکان، جەختی کرد: ئەمریکا لە پەنای کێشەی بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا و کۆنتڕۆڵی چین، هەنووکە سەرقاڵی ئەو دوو پرسەیە و ئەمانە هەموو کاریگەرن لە درێژەی پاڵپشتییەکانی واشنتۆن لە کوردانی سووریا.

لەم لێکۆڵینەوەدا هاتووە کە ئەگەرچی کوردانی سووریا لە ئێستادا بۆ ئەمریکا تەنیا بژێرەیەکی کارا بۆ شەڕی دژی داعش بە ئەژمار دێن، بەڵام بۆ ئەوەی کوردانی سووریا ببنە هاوپەیمانییەکی ستراتژیکی بۆ ئەمریکا ڕێیەکی دوور و درێژیان لە بەرە.

ناوەندی توێژینەوەی کوردی لە ئاڵمانیاهەروەها لەو باوەڕەیە کە ئەگەر کوردانی سووریا و ئیدارەی خۆسەری کوردی بتوانن تەڤڵی چوارچێوەی ئەمنی ستراتژیکی ئەمریکا لە ناوچەدا بن و ئەمریکا سەرەڕای کەڵکەڵە ئەمنییەکانی ئێستای لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، دەرفەتی بەهرەوەرگرتن لەو دەفرایەتییەی هەبێت، ئەوا ڕەنگە کوردانی سووریا بتوانن ئەو هەلە بقوازننەوە و لە درێژەی پاڵپشتییەکانی واشنتۆن بەهرەمەند بن.