پزشکیان وتی: ئێمە موسڵمانان لە جیاتی یەکگرتوویی بە گوێرەی دینی و بڕوایی، خەریکی شەڕ و دژایەتی یەکترین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە درێژەی بەرنامەکانی سەفەرکەی لە عێڕاق، لە دیداری ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتە بە وتنی ئەوەی کە لە ئەو سەفەرەدا بەدوای چارەسەری کێشەکانی بەردەم ژیان و چالاکی ئێرانییەکان لە عێڕاقین، وتی: پێم وایە ئەگەر ڕێگایەک کە ئیمامەکانمان پێمانیان ناساندووە، بپێوین، ئەمڕۆ دۆزمان لە ناوخۆی وڵات و ناوچەکە جیاواز بوو؛ ئەگەر یەکدەستیش بوایەین ئیسرائیل نەیدەوێرا ئاوەها سەربزێوییەک بکات.

سەرۆک کۆمار زیادی کرد: ئەمڕۆ ستەمکاران چاوەڕوانن تا لە وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ کەسێک بەرەوڕوو ببینەوە تا پاگەندەی مافی مرۆڤیان گوێی فەلەک کەڕ بکات، بەڵام لە بەرانبەردا چاو و گوێی خۆیان هەمبەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل نووقاندووە و ئەگەر فەلەستینییەکان لە خۆ بەرگری بکەن بە تیرۆریست ناویان لێدەبەن.

ناوبراو وتی:ئەگەر ئەو پارەیەی بۆ چێ کردنی بۆمن و جیهازاتی کوشتوبڕ بەکار دێت بۆ چارەسەری کێشەکان خەرج بکردرا، ئەمڕۆ هیچ کێشەیەک لە جیهاندا نەبوو.

دکتۆر پزشكیان بە جەخت لەسەر ئەوەی کە لە ئیسلامدا تەقوا و کردەوەی چاک پێوەرە، وتی: ئەبێ بەدوای بەدەسەڵات گەییشتنی دۆستان و کەسانێک نزیک لە خۆمان بین، بەدوای ئەوەوە بین کە توانانترین کەسەکان بێنە سەر دەسەڵات.