بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەبارەت بە سەفەری پزیشکیان بۆ عێراق، کەنعانی وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق پەیوەندییەکی باڵایە کە تایبەتمەندی ناوازەی هەیە.
وتیشی: یەکەم سەردانی دەرەکی سەرۆک کۆمار بۆ عێراق نیشانەی گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە، ئەمەش دەرفەتێک بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان .
ڕاشیگەیاند: لە بواری ئاسایشدا هەردوو وڵات باوەڕیان بە دابینکردنی ئاسایش بەدرێژایی سنوورە هاوبەشەکان هەیە؛ لە چوارچێوەی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەمنیدا، هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەردەوام دەبێت؛ ئاسایشی سەقامگیر لە ناوچەکەدا، تەوەری سەرەکی و جێسەرنجی ئەم سەفەرەیە.