بە وگێرەی راپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، نیو عەرەب و ڕۆژنامەی نەشناڵ، لە پێکدادانی چڕ نێوان هێزە کوردییەکان و تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە نزیکی عەفرین، 5 تیرۆریست کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەکانی هەواڵ لە چڕ بوونەوەی پێکدادان لە نێوان هێزە کوردییەکان و تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە لە نزیکی شاری عەفرین هەواڵیان دا.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا کە گۆڕانکارییەکانی سووریا شوێنگیری دەکات، لە درێژەی پێکدادانەکان لە ئەو ناوچە هەواڵیان داوە. لە پێکدادانەکانی ڕۆژی ڕابردوو 5 تیرۆریست کوژراون.

تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیاش بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو هەوڵە، لە کۆبانێ هێزە کوردییەکانیان کردووەتە ئامانج بەڵام ڕاپۆرتێک لە ئەو بارەوە بڵاو نەبووەتەوە.