بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایکڵ ڕووبین لە یادداشتێکدا کە لە گۆڤاری ئاسایشی نەتەوەییدا بڵاوی کردەوە، وێرای هوشداردان لە بابەتی پاشهاتی فرۆشی چەکی ئەمریکی بە تورکیا ڕایگەیاند: دەوڵەتی جۆ بایدن گرێبەستی فرۆشی ٤٠ فرۆکەی جەنگیی ئێف ١٦ و نۆژەنکردنەوەی ٤٠ فرۆکەی بەرەی کۆنی لەگەڵ تورکیادا واژۆ کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی قسەکانی ئەو بەرپرسە پێشووەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام بە بیانووی شەڕ لە دژی پەکەکە، ئەو فرۆکانەی بۆ بۆردومان و سەرکوتی کوردانی عێراق و سووریا بەکار هێناوە.
ڕووبین جەختی لەوەش کرد: ئەمریکا نابێت ڕێگە بە تورکیا بدات بە چەکی ئەمریکی هاوپەیمانانی وێلایەتە یەکگرتووەکان بکاتە ئامانج و هەروەها نابێ هیچ کات فرۆکەی ئیف ٣٥ ڕادەستی دەوڵەتی ئەنقەرە بکات.