ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە 93 جار هێرشی فرۆکەی بێ‌فرۆکەوانیی تورکیا بۆ سەر ژێرخان و بنکە سەربازییەکانی کوردانی سووریا لە ساڵی 2024 هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ئەم هەواڵە ژێرخانە ناسەربازییەکانی وەک ناوەندی ئاو، کارەبا و سووتەمەنی و هەروەها بنکەکانی هێزی کوردی سووریا لەم ماوەیە زۆرترین هێرشیان کراوەتە سەر.

لەو هێرشانەدا 29 کەسی سڤیل و 25 هێزی کوردی سووریا کوژراون و نزیکەی 30 کەس لە هێزەکانی کوردی سووریا و 16 کەسی سڤیلیش بریندار بوونە.

هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا جەخت لەوە کراوە کە مەبەستی تورکیا لەو هێرشانە بۆ سەر دامەزراوە ژێرخانییەکان، دەستەوەستان‌کردنی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە خزمەت‌گەیاندن بە خەڵک و لەو ڕێگەوە، بەرزکردنەوەی ناڕەزایەتی گشتی و ئاژاوەنانەوە.