بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
مەسعوود پزشکێان لە دیداری ئەندامانی کابینەی دەوڵەتی چواردەهەم لەگەڵ ڕێبەری ئیران وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی خزمەت، دەوڵەتی چواردەیەمی کابینەیەکی ڕاوێژکارانە بە ڕاوێژی لایەنە سیاسی و کومیتە لێزانییەکان هێنایە ئەژمار کە بە دروشمی یەکگرتوویی و هاودڵی و بۆ هەوڵ لە چوارچێوەی سیاسەتە گشتییەکانی دەسەڵات، بەڵگەی بەرچاوگە و بەرنامەی حەوتەم پێک هاتووە.
سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە ئەندامانی کابینەی دەوڵەتی چواردەهەم لەسەر لەبەرچاوگرتنی بنەماگەلطێک وەکوو ڕاستی و دادپەروەری پەیامنیان بەستووە، شوێنگیری کردنی مافی هەژاران و سەرەنج بە کەسانێک کە نابینرێنی دوو بەرنامەی تایبەتی دەوڵەت وەسف کرد و وتی: هەوڵی یەکەم لە ڕێگای چاکسازی کاروباری وڵات، یەکگرتوویی، هاودڵی و پتەوبوون بە پێی ڕێنوێنییەکانی ڕێبەرە تا بتوانین لە بەرانبەر هەموو کێشەکان و دوژمنان بوەستین.
پزشکیان زیادی کرد: ڕەزامەندی خەڵک لە بەرپرسان پێوەندی بە هەڵسوکەوتی دادپەروەرانە و بە ڕێز لەگەڵ ئەوانەوە هەیە نەک گەمارۆ ستەمکارانەکانی دوژمنان.
سەرۆک کۆمار لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە زەروورەتی خۆبواردن لە کێشەکان جەختی کرد: ئەگەر لە ناوخۆی وڵات و لە نێوان ئۆمەتی ئیسلامی یەک دەست بین، ئەمریکا، ئەورووپا و دیکە وڵاتگەلێک کە پاڵپشتی ئیسرائیل دەدەن، شکست دەهێنن.