بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ئەوڕۆ دووشەممە ٥ی خەرمانان لە دیداری شێخ محەمەد ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، هەوڵەکانی وڵاتی قەتەر بۆ ئاگربەس لە غەزەی بە هەنگاوێکی بەپیز بۆ وەستاندنی جەنایەتکاریی ڕژیمی زایۆنی زانی و وتی: بەداخەوە وڵاتانی پاگەندەکاری مافی مرۆڤ، ئەوڕۆکە نە تەنیا لە بەرامبەر جەنایەتەکانی ئەو ڕژیمە بێدەنگن، بگرە پاڵپشتیی جەنایەت و ژینۆسایدەکانی ئەو ڕژیمە دەکەن.
پزشکیان هەروەها هیوای خواست کە وڵاتانی ئیسلامی و هەموو ئەو وڵاتانەی خۆیان بە پابەندی چوارچێوە و یاساگەلی نێودەوڵەتی دەزانن، لە پەنای یەکتری و لە هەنگاوێکی هاوبەشدا هەوڵی وەستاندنی جەنایەت و ڕەشکوژییەکانی ڕژیمی زایۆنی بدەن.
سەرۆک وەزیرانی قەتەریش وێرای سەڵماندنی ئەو هەڵوێستە و پێداگریی وڵاتەکەی بۆ وەستاندنی شەڕ و جەنایەت لە غەزە، جەختی لە پێوەندیی برایانە و ستراتژیکیی نێوان دوو وڵات کرد و ڕایگەیاند: ئێمەش لامان وایە ئاستی پێوەندی و هاوکارییەکان بەزەندەی چاوەروانکراو نەگەیشتووە و پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت.