بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای بڵاو بوونەوەی پاگەندەی هەندێک ماڵپەڕ و مێدیا لەسەر کوژرانی یەکێک لە هێزەکانی کۆمەڵە بە ناوی ئاژوان کیانی کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی بالک بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە ڕێگای سەقز بۆ مەریوان و شوێنگیرییەکانی جێگرایەتی دادوەری ئەرکانی مافی مرۆڤ لەسەر ڕاست بوونی ئەو پاگەندەگەلە، دادستێنی شاری مەریوان کوژرانی ئەو گەنجەی وەدرۆ خستەوە.
لە سەرەتا دەرکەوت کە لە ئەو ڕۆژەدا هەواڵی پێکدادان لەگەڵ هیچ یەکە لە گرووپە دژە شۆڕشەکان راپۆرت نەکراوە و کەسێک بە ناوی ئاژوان کیانی هەر بوونی نییە و ئەو وێنەیە کە بڵاو بووەتەوە هی کەسێک بە ناوی ئەبولفەزل مەحبوب فەلا گراکوئی کوڕی عەباس لە شاری ئەلبورزە کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا وێڕای ئەوەی کە ئەندامێتی لە کۆمەڵەی وەدرۆ خستەوە، زیندوو بوونی خۆشی پشت ڕاست کردەوە.