حەسەن کۆچەر جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕایگەیاند کە ئەوان خوازیاری گفتوگۆ و ڕێگاچارەی سیاسین و لەگەڵ حکومەتی دیمەشق شەڕیان نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن کۆچەر جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە گفتوگۆیەکدا بە وتنی ئەوەی کە ئەوان وەکوو بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر خوازیاری گفتوگۆ و ڕێگاچارەی سیاسین، ڕایگەیاند کە کە لەگەڵ حکومەتی دیمەشق شەڕیان نییە بەڵام ئەگەر هێرشێک ئەنجام بدرێت بەهێزتر لە جاران وەڵام دەدەنەوە.

حەسەن کۆچەر سەبارەت بە هێرشی هێزەکانی دیمەشق و هێزەکانی سەر بە ئەو حکومەتە بە وتنی ئەوەی کە ئەو هێرشانە دوو ئامانجی سەرەکی هەیە، ڕایگەیاند: یەکەم ئامانجی دروست کردنی ناسەقامگیری و ئاڵۆزی لە دێرەزوو و دووهەمیشی ڕێکخستنی شەڕی کورد و عەرەب لە ناوچەکەیە.