دکتۆر دەیڤید فلیپس بە ئاماژە بە گۆڕینی ڕوانگەی ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە، باشترین ڕێگا بۆ چارەسەری هەمیشەیی پرسی کورد لە تورکیای گفتوگۆی جیدی حکومەتی تورکیا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان و گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە بۆ ناوە کۆمەڵگای تورکیا وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەیڤید فلیپس مامۆستای زانکۆی ئاکسفۆرد لە یادداشتێکدا کە لە گۆڤاری مێدیا بڵاو بووەتەوە، جەختی کرد کە هەوڵەکانی رابردوو بۆ ئاشتی نیوان تورکیا و کوردەکان شكستی هێناوە و ئێستا پێویستە جارێکی دیکە، بە ڕاوێژکارئ ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە، دانوستانی ئاشتی دەست پێبکاتەوە.

مامۆستای زانکۆی ئاکسفۆرد درێژەی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکەی بۆ کۆمەڵگای تورکیا خەساربار و ڕووخێنەر وەسف دەکات و بە ئاماژە بە ڕێکخستنی کەمپەینی نێودەوڵەتی بۆ دەستپێکردنەوەی ڕەوتی گفتوگۆی ئاشتی بە بەشداری عەبدوڵڵا ئۆجالان جەختی کردووە کاتی ئەوە گەییشتووە ئەم جارە، بە شێوەی جیدی حکومەتی تورکیا لەگەڵ ئۆجالان بۆ چارەسەری پرسی کوردەکان هەوڵ بدات.

دەیڤید فلیپس جەختی کردووە سەرکەوتن لە چارەسەری پرسی کوردەکانی تورکیا ئەبێ بە گۆڕاناکری لە ڕەتوی دانوستانەکانەوە دەست پێبکات چونکوو بە وتەی ئەو، هەموو هەوڵەکانی رابردوو بۆ ئاشتی شكستی هێناوە.

ناوبراو جەختی کردووە ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە وەکوو رابردوو بەدوای دروست کردنی وڵاتێکی سەربەخۆ بۆ کوردەکان نییە و ئێستا لەسەر نەمانی دەسەڵاتداری ناوەندیی جەخت دەکات. ئەو بابەتە قبووڵ کراوە.

بە بڕوای ئەو ، رەوتی چارەسەری پرسی کوردەکان دەتوانێت بە ئازادی ڕێبەری پەکەکە دەست پێبکات ، دانوستانی چڕوپڕ و جیدی بۆ چارەسەری پرسی کوردەکانی بەڕێوە بچێت و لە کۆتاییدا پەکەکە بە وەلانانی چالاکی چەکداری بە ڕوانگەی کۆمەڵایەتی -سیاسی بگەڕێتەوە داوێنی کۆمەڵگای تورکیا.

ئاڵبەت مامۆستای زانکۆی ئاکسفۆرد گومانی هەیە لە ویستی جیدی ئەردۆغان بۆ ئاشت بوونەوەی لەگەڵ کوردەکان بەڵام دەڵێت بە ئاشتی سەقامگیر لەگەل کوردەکان، بەستێن بۆ بەشداری بەهێزی تورکیا لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان خۆش دەبێت.