عەبدولکەریم عومەر نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردی سووریا لە ئەورووپا وێڕای ئاماژە بە سەرهەڵدانەوەی داعش ڕایگەیاند کە جیهان ئەبێ چاوەڕوانی نەوەیەی نوێ لە داعش بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،عەبدولکەریم عومەر نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ئەورووپا لە گفتوگۆیەکدا لە مەترسییەکی جیدی بۆ سەر جیهان هەواڵی دا و و تی کە جیهان ئەبێ چاوەڕوانی نەوەیەکی نوێ لە داعش بێت چونکوو زیاتر لە 30 هەزار منداڵی داعشی لە کەمپی هەول نیشتەجێیە و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر داوای چارەسەری پرسەکە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات.

عەبدولکەریم عومەر نوێنەری پێوەندی دەرەوە لە ئەورووپا ڕایگەیاند: لە ئێستادا لەگەڵ بەڕیوەبەرایەتی خۆسەر وەکوو حکومەتی دۆفاکتۆ و بە شێوەی فەرمی هەڵسوکەوت دەکرێت و لەمپەرێک لەسەر ڕێگای پێوەندی ئێمە بوونی نییە و لە بەرزترین ئاستدا لەگەڵ ئەمریکا، ڕووسیا، بریتانیا وئەورووپا و نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژێنێڤ پێوەندیمان هەیە بەڵام پێوەندی ئێمە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی لە ئاستی چاوەڕوانکراودا نییە و هەوڵ دەدەن بۆ باشتر کردنی.

ناوبراو وتیشی: ئێستا هەزاران داعشی لە کەمپی هەول نیشتەجێن و هەر ئەوانە 30000 منداڵیان هەیە بە بەبیری توندڕەوانەوە گەورە بوون و وەکوو بۆمبێکی چێندراون و نەوەیەکی نوێی داعشن کە مەترسیەکن بۆ سەر هەموو جیهان .