بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم دواییەدا سێ دامەزراوەی گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی، ناوەندی چاوەدێری ناوچە شەڕواییەکانی جیهان و کوردستان واچ، ئاستی پێکدادانەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە لە ناو خاکی تورکیا زۆر کەم بووەتەوە و زۆربەی پێکدادانەکان لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
دامەزراوەی کوردستان واچ لە ئەو باروە لە ڕاپۆرتێکدا هێناویە: لە شەش ساڵی ڕابردوودا ئاستی پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە لە ناوخۆی هەرێم نیسبەت بە ساڵەکانی ڕابردووی زیاتر لە دوو ئەوەندە بووەتەوە.
گرووپی نێودەوڵەتی قەیرانیش لە شرۆڤەی نوێی خۆیدا لە دۆخی شەڕاوی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا لە هەوڵی تورکیا بۆ کێشانی پێکدادان لەگەڵ پەکەکە بۆ ناو خاکی وڵاتانی دراوسێی باشووری خۆی واتا عێراق و سووریا هەواڵی داوە.
بەڵام دامەزراوەی ستراتفۆر بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێی تورکیا لە ناو خاکی هەرێم نووسی: ئەو ئۆپراسیۆنە زیاتر بۆ داخرانی پێوەدنی پەکەکە لە عێراق لەگەڵ تورکیا و سووریا ئەنجام دەدرێت. بەم حاڵەوە، ئەو ئۆپراسیۆنە ناتوانێت ڕێگری بکات لە پێوەندی پەکەکە لەگەڵ ناوخۆی تورکیا. بە گوێرەی لێکدانەوەکانی ئەو دامەزراوە، ئۆپراسیۆنی نوێی تورکیا بەهۆی ترس لە لێکەوتە نێودەوڵەتییەکانی کورت خایەن دەبێت.