سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران بە وتنی ئەوەی کە خەڵک بە هاتنە سەر سندوقەکانی دەنگدان مشتێکیان لە دەم و ددان لایەنە دەرەکییەکان دا، وتی: ئەوانش کە ناتنە سەر سندوقی دەنگدان هەر خەڵکی ئێمەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لەگەڵ ئەندامانی مەکۆی گشتی بەرەی ڕێفۆرمخوازی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

مەسعوود پزشکیان لە ئەو دیدارەدا بە ئاماژە بە تێگەییشتنی هەڵەی هەندێک کەس لە قسەکانی ڕۆژی ڕابردووی لە مەجلیس وتی: قسەی من ئەوە بوو کە هەندێک لایەن کە لە دەرەوەی وڵاتن نایانەویست خەڵک لە دەنگدان بەشداری بکەن بەڵام خەڵک بە بەشداریان مشتێکیان لە دەم و ددانی ئەوان دا، هەندێک پێیان وابوو کە ئەمن وتوومە مشتیان لە ددانی ئەوانە داوە کە دەنگیان نەداوە.

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی خەڵکی جەختی کرد: هەندێک کەس لە ئەو قسەی من بە هەڵە تێگەییشتن، ئێشتا ڕایدەگەیێنم کە ئەوانەش کە هەر ناتنە سەر سندوقی دەنگدان خەڵکی ئێمەن.