هیوا محەمەد، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە بوونی ڕێککەوتنێکی سێ قۆڵی لە نێوان هەولێر، بەغدا و ئەنقەرە لەسەر پێشڕەوی سوپای تورکیا لە ناو خاکی هەرێم هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هیوا محەمەد ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئاماژە بە ئەوەی کە هێزەکانی تورکیا گەییشتوونەتە ناوچەگەلێک لە دهۆک، زاخۆ و عمادیە، وتی: ئێمە ئێمە لە چەند هەفتە پێشەوە نیسبەت بە هاتنی سپای تورکیا بۆ ناو هەرێمی کوردستان هۆشدارییمان دابوو، بەڵام بەغذا-هەولێر هیچ کاردانەوەیەکیان بە ئەو هۆشدارییە نەنواند.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە هێزەکانی تورکیا ڕإۆژلەدوای ڕۆژ خەریکی پێشڕەوی بەرەو ناوەندی شارەکانی هەرێمن و ئەو جووڵە سەربازیانە لە سووریاوە دەستی پێکرد و گەییشتووەتە عێڕاق، زیادی کرد: ئێمە ئێستا لە قۆناغی یەکەمی داگیرکردنی ناوچەگەلێک لە عێڕاق لە لایەن تورکیاین، کەواتە نابێت سیناریۆی تورکیا لە سووریا لە خاکی هەرێم دووپات ببێتەوە.

ناوبراو وتیشی: ڕێککەوتنێکی سێ قۆڵی لە نێوان هەولێر، بەغدا و ئەنقەرە بۆ پێشڕەوی لە خاکی هەرێم هەیە و پارتیش ئامانجی سیاسی دیکەی لە عێڕاق هەیە.