دوای چەندین ساڵ شارەوانیی مووش تابلۆیەکی بە زمانی کوردی لەسەر دەرکەی باڵەخانەکەی دامەزراند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوشارەوانەکانی مووش، دوای دەمێکەوە توانین تابلۆی زمانی تورکی سەر دەرکەی ئەو شارەوانییە ، بهێننە خوارەوە و لە جیاتیی تابلۆیەک بە زمانی کوردی و تورکی دابنێن.

تووبا ساییلیغان و سڕی سۆیلەمەز هاوشارەوانەکانی شاری مووش لە پارتی یەکسانی و دیمۆکراسی گەلان (دەم پارتی) کە لە هەڵبژاردنەکانی مانگی مارس هەڵبژێردرابوون، تابلۆیەکیان بە زمانی کوردی لەسەر دەرکەی ئەو شارە لە کوردستانی تورکیا هەڵواسی.