تەحان نەزیف وتەبێژی شۆرای نیگەهبان کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێرانی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەراسیمی سوێند خواردن و دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران دوای دەرکردنی بڕوانامەکەی بەڕێوەدەچێت.

وتەبێژی شۆرای نیگەهبان وتی: دوای ئەوەی ڕاست و دروستی هەڵبژاردنەکە لەلایەن شۆرای نیگەهبانەوە پشتڕاستکرایەوە، بڕوانامەی سەرۆکایەتی لەلایەن ئەندامانی شۆرای نیگەهبانەوە دەدرێت بە مەسعوود پزشکیان و دوای ئەوە مەراسیمی سەرۆکایەتی و سۆێندخواردنی یاسایی سەرۆکی نوێ بەڕێوەدەچێت.