گۆڤاری ئۆسترالیایی گرین لێفت بە ئاماژە بە چڕ بوونەوەی جووڵە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێم و کوردستانی سووریا نیسبەت بە دەسپێکی هیرشێ هەمەلایەنەی ئەو وڵاتە بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی عێڕاق و سووریا هۆشدایی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرین لفت لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا هێناویە شەڕی تورکیا لەگەڵ پەکەکە و هێزە کوردیەکانی سووریا نووسی: بەڵگەکان نیشانی دەدات کە ئاڵزۆی تورکیا لەگەڵ کوردەکان چووەتە قۆناغێکی نوێیەوە و لەوانەیە شەڕێکی نوێ لە دژی هیزە کوردییەکان لە عێڕاق و سووریا بێتە ئاراوە.

ئەو گۆڤارە ڕایگەیاندووە کە تورکیا لە ڕۆژانی دواییدا شەش بنکەی سەربازی و وێستگەی سەربازی نوێی لە هەرێم کردووەتەوە و 1000 هێزی سەربازی نوێشی جێگیر کردووە.

گرین لفت هەروەها بە ئاماژە بە ڕاپۆرتەکانی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا هۆشداریی دا هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا دەستی پێکردووەتەوە.