مەحموود خۆشناو، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی بە تۆمەتبار کردنی پارتی و حکومەتی تورکیا بۆ ڕێگری لە پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، وتی: پیلانێکی گەورە لەلایەن ئەنقەرە و پارتییەوە بۆ کۆنترۆڵی پارێزگای کەرکووک لە ئارادایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود خۆشناو، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی بە وتنی ئەوەی کە پیلانێکی گەورەی ناوچەیی لەلایەن تورکیا و پارتییەوە بۆ کۆنترۆڵی کەرکووک لە ئارادایە، وتی: ئەو پیلانە بۆ ڕێگری لە گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئەنجام دەدرێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە تورکیا ئامانجی سیاسی هەیە بۆ کۆنترۆڵی کەرکووک، زیادی کرد: پارتیش یەکێک لە داڕێژەرانی گەڵاڵەی ناوچەیی کۆنترۆڵی کەرکووک دێتە ئەژمار و محەمەد شیاع سوودانی ئەبێ ڕێگری بکات لە پێشڕەوی سەربازانی تورکیا لە هەرێم.