بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی هەواڵگری ڕۆژاوا پاگەندەی کردووە کە حکومەتی ناوەندی سووریا نایەوێت پرسەکانی خۆی لەگەڵ کوردستانی سووریا، لە ڕێگای سەربازییەوە چارەسەر بکات.
بە پێی نووسراوی ئەو ناوەندە کە نووسینگەکەی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریایە، حکومەتی ناوەندی ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر، نە لە چەند ساڵدا بەڵکوو لە چەند مانگدا ئەنجام دەدات.
هەروەها بە پاگەندەی ڕۆژنامەی ئیندیپندنت ئاماژەی داوە کە ئاوەها لێدوانێک لە دیداری سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی سووریا هاتووەتە ئاراوە.
ئێلیزا مارکۆس کارناسی باڵای پرسەکانی کوردیش لە کاردانەوە بە ئەو پاگەندەیە لە ئیکس نووسی: ئەمە یەکەم جارە کە ئاوەها لێدوانێک لەلایەن سەرۆک کۆماری سووریاوە باس کراوە کە لە خۆیدا هەنگاوێکی گەورە بۆ چارەسەری پرسی نێونا کورد و حکومەتی ناوەندییە.