بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەڕەنسا لە مانگەکانی دواییدا رەوتی ڕادەست کردنەوەی هاووڵاتیانی ڕۆژاوایی سەر بە داعش لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا بۆ وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکا خێرا بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری فەڕەنسا بە ئاماژە بە ڕادەست کردنی چوار هاووڵاتی بریتانیایی بە ئەو وڵاتە، نووسی: ئەو ڕووداوە لەگەڵ گەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی ڕۆژاوایی سەر بە داعش بۆ وڵاتانی ڕۆژاوایی هاوکات بووە.

وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە کاردانەوە بە رادەست کردنی ژنێک و سێ منداڵی هاووڵاتی ئەو وڵاتە لەلایەن بەرپرسانی کوردی سووریاوە رایگەیاند کە بەشێک لە ئەو ڕووداوە پێوەندی بە ئاسایشی نەتەوەیی بریتانیاوە هەیە.