بە گوێرەی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، تورکیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێک گوندی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا لە باکووری حەلەبی کردووەتە ئامانجی هێرشی قورسی تۆپخانەیی .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە بوردمانی گوندەکانی ناوچەی ئۆپراسیۆنی قەڵغانی فرات بەتایبەتی گوندە پڕ حەشیمەتەکان لەلایەن تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتەوە هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتەکانی ئەو ناوەندە، لە بوردمانی گوندەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەنجومەنی سەربازی منبەج ، سەر بە هێزە کوردییەکان ، تا ئێستا هیچ خەسارێک لە هێزە کوردییەکان ڕاپۆرت نەکراوە.