چاوەدێری مافی مرۆڤ دەکردنی سزای قورسی زیندانی بۆ ڕێبەرانی کوردی تورکیای هۆکاری چڕ بوونەوەی پێکدادانەکانی نێوان حکومەتی تورکیا و پەکەکە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤ، دەرکردنی سزای قورسی زیندانی بۆ دەیان ڕێبەری سیاسی کوردی تورکیای نادادپەروەرانە و نایاسایی وەسف کرد و ئەوەی خەسارێکی وقرس لە ڕەوتی دیمۆکراسی لە تورکیا وەسف کرد.

هیۆ ڤیلیامسۆن بەرپرسی بەشی ئەورووپا و ئاسیای ناوەندی چاوەدێری مافی مرۆڤ بە ئاماژە بە دەرکردنی سزای 42 ساڵ زیندانی بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتوانی کوردی تورکیا و ژمارەیەکی دیکە لە ڕێبەرانی کوردی تورکیا وتی:

ئەوە هەوڵی سزادانی بەکۆمەڵی سیاسەتوانانی کورد و هەوڵێک بۆ بێدەنگ کردنی کوردەکان لە هەڵبژاردنەکان لە تورکیایە.

ناوبراو هۆشداریی دا ئەو هەوڵەی دەسەڵاتی دادی تورکیا هەوڵیکی سیاسییە و ڕەوتی دیمۆکراتیک لە ئەو وڵاتە لەناودەبات.