گۆڤاری سیریا دیرێکت بە ئاماژە بە قەدەغەی درێژ کردنەوەی ڤیزەی هاووڵاتیانی سووریا بەتایبەتی کوردەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، لە ئەگەری دەرکردنی زۆرەملێ پەنابەرانی کوردی سووریا لە هەرێم، لە داهاتوویەکی نزیک هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری سیریا دیرێکت لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە فەرمانی نوێی حکومەتی هەرێم لەسەر درێژ نەکردنەوەی ڤیزەی هاووڵاتیانی سووریا لە هەرێمی کوردستان و دەرنەکردنی ڤیزەی نوێ بۆ کۆچبەرانی نوێ، هۆشداریی دا کە ئەگەر ئەو ڕەوتە ڕانەگیردرێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا هەموو کۆچبەرەکانی کوردی سووریا لە ئەو ناوچە دەردەکرێن.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لەوانەیە لە ئاوەها دۆخێکدا ئەو دەیان هەزار کۆچبەرە کە لە ساڵی 2014 ەوە لە هەرێمن و کار و پیشەی خۆیان دەست پێکردووە، بە ئەو فەرمانە نوێیەی حکومەتی هەرێم، ناچار ببن کە ئەو ناوچە بەجێ بهێڵن و لەوانەیە هەمدیسان ئاوارەی وڵاتێکی دیکە ببن.