بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەهەپە دوای دەیان ساڵ توانی پێش ئاك پارتی بكەوێت و زۆرترین شارەوانی توركیا بەدەستبهێنێت، دەم پارتیش توانی زۆرترین شارەوانی لە ئاستی كوردستان بباتەوە.
ئاك پارتیش لە ئاستی توركیادا دووەم دەنگی بەدەستهێناوە، لەكاتێكدا لە هەڵبژاردنەكانی پێشوودا خاوەنی زۆرترین شارەوانی بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارەكان ڕێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی توركیادا 78.11% بووە و چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ ئەنجامی كۆتایی ڕابگەیێنرێت.
ژمارەكان وادەڵێن: بەپێی جیاکردنەوەی 99.8%ی دەنگەکان بۆ 81 شارەوانی پارێزگای تورکیا، ئەنجامی بەرایی بەمشێوەیە:
جەهەپە: 35 شارەوانی
ئاكپارتی: 24شارەوانی
دەم پارتی: 10شارەوانی
مەهەپە: 8شارەوانی
ڕەفایی نوێ: 1شارەوانی
ئیی پارتی: 1شارەوانی
پارتی یەکێتیی گەورە: 1شارەوانی