بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەیلا زانا نوێنەری پێشووی پەرلەمانی تورکیا کە لە ساڵی 2016 ەوە تا ئێستا لە سیاسەت دوور بووە و لە گوندی زێدی خۆی نیشتەجێ بوو، دوای 8 ساڵ گەڕایەوە گۆڕەپانی سیاسەت و داوای لە خەڵک کرد کە لە هەڵبژاردنەکانی 31ی مارس دەنگ بدەنە پارتی بەرابەری و دیمۆکراسی گەلان.
لەیلا زانا دوای 8 ساڵ بێدەنگی بە بەشداری لە میتینگەکانی هەڵبژاردن لە کوردستانی تورکیا داوای لە خەڵک کردووە کە دەنگ بدەنە دەم پارتی و ئەو گەڕانەوەی لەیلا زانا دەنگی زۆری لە مێدیاکانی کوردستانی تورکیاوە داوەتەوە.