شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی جەختی لەسەر پێویستی گوشارەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر تورکیا کردەوە بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیە ناکۆکەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوەی ئەلمەعلوومە، شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی "سەباح ئەلعەکیلی" جەختی لەوە کردووەتەوە کە حکوومەتی ئەم وڵاتە لەسەر بنەمای سیاسەتێکی هاوسەنگ مامەڵە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد کە قسەکانی ئەم دواییەی ئەردۆغان ئاماژەن بۆ ئەوەی تورکیا بەرەو چارەسەرکردنی پرسی پشکی ئاوی عێراق لە بەردەم کەیسەکانی دیکەی وەک بەرەنگاریی پەکەکە هەنگاو دەنێت.

ئەلعەکیلی لە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا هۆشداریدا لە پێگەی لاوازی لایەنی عێراقی لە دانوستان لەگەڵ لایەنی تورکیا و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کۆبوونەوانە هاوتەریب لەگەڵ پلانی ئەنقەرە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی ئەنجام دەدرێن.

وتیشی: قەیرانی ئاو و دزەی سەربازی تورکیا بۆ ناو باکووری عێراق گرنگترین بابەتن کە پێویستە لەم کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆیان لەسەر بکرێت. بەغدا پێویستە گوشار بخاتە سەر ئەنقەرە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی.

وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە سەرۆک کۆماری تورکیا تا کۆتایی مانگی نیسان سەردانی عێراق دەکات.