بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بە سوپای تورکیا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بەردەوام ٤ گوندی سنووریی عەفرین لە باکووری سووریا تۆپباران دەکەن.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بە سوپای تورکیا بە بەردەوامی تۆپبارانی گوندەکانی مەدیونە، دەرقاق، خەرابشا و تەل عەنەب دەکەن.
ئەم گوندانە دەکەونە ناوچەی شەهبای عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو تورکیا گوندی داندانای سەر سنووری مەنبەجیشی بۆردومان کرد و زیانێکی زۆری بە چەند ماڵێک گەیاند، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.