بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلێم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە پرسی کورد گەورەترین کێشەی تورکیایە ڕایگەیاند کە تورکیا گرینگایەتی ژێئۆپۆلۆتیکی خۆی لە ناوچەکە و جیهان لەدەست داوە.
ساڵح موسلێم بە وتنی ئەوەی کە تورکیا بەهۆی شێوەی هەڵسوکەوتی لەگەڵ کورد بە شێوەیەکی بەرچاو شوێنگەی سیاسی و جوگرافیایی خۆی لەدەست دەدات، وتی: تورکیا بەهۆی سیاسەتەکانی لە دژی کورد لاوازتر دەبێتەوە.
ناوبراو درێژەی دا: هەر ئەو جۆرە کە دەزانین پرسی کورد گەورەترین کێشەی تورکیایە و تا کاتێک کە ئەو کێشە چارەسەر نەبێت تورکیا هەرگیز سەقام ناگرێت.