سەلاحەدین دەمیرتاش لە نووسراوەکانی خۆی بۆ بەرگری لە دادگا، داوای ئەوەی کە کرد کە دەستوور بە شێوەی دیمۆکراتیک بنووسرێت و مافی ئازادی بەیان و ئازادی خۆبەڕیوەبەری بۆ خەڵکی کوردستانی تورکیای کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتوانی بەندکراو و هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە بەرگرییەکانی خۆی لە دادگای کۆبانێ ڕێگاچارەکانی چارەسەری پرسی کوردی پێشکەش کرد و داوای بە فەرمی ناساندنی مافی ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی قسە کردن بە زمانی دایکی و مافی خۆبەڕێوەبەری بۆ کوردەکانی کوردستانی تورکیای کرد.

دەمیرتاش لە ئەو بەرگریانە وتی ئەو کارانە کە بۆ ڕەوتی دانوستانی ئاشتی لە قەندیل ئەنجامم داوە وەکوو بەڵگەی تاوان زیاد کراوەتە دۆسیەکەم کەچی ئەو سەردەمە کارێکی ئاسایی بەڵام ئێستا تاوان دەبینرێت.

ناوبراو هەروەها وتی کە لە گفتوگۆیەکدا کە وتوومە لە ڕوانگەی ئێمەوە پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە، وەکوو بەڵگەی تاوان لە دژی من بەکاریان هێناوە.

ئەو سیاسەتوانە کوردە حکومەتی تورکیا وەکوو پرسی سەرەکی بۆ چارەسەری پرسی کورد دەناسێت و وتی کە ئەبێ چەکەکان دابنرێت، یەکەم هەنگاوی کاریگەر ئەبێ حکومەت هەڵیبگرێت و هەوڵ بدات و ئاشتی.

دەیمرتاش ڕاشیگەیاند کە ئەگەر حکومەت کوردەکان لە باوەش بگرێت ڕاسپاردەی خۆیی بۆ بەدی هاتنی ئاشتی لە ناوچەکە هەڵگرتووە.