چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا راپۆرتی دا تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا هەوڵی داگیر کردن و کڕین و فرۆشتنی ماڵ و دارایی خەڵکی شاری عەفرین دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی چاوەدێر مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا لە گۆڕینی ڕواڵەتی ناوچە کوردنشینەکانی عەفرین دوای داگیر کردنی لەلایەن تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیاوە لە ساڵی 218 هەواڵی داوە.

بە گوێرەی ئەو ناوەندە، یەکێک لە هەوڵەکانی ئەوان لە ئەو ناوچە کە زۆر کاریگەری داناوە، بڕینەوەی دارە زەیتوونەکانی ئەو ناوچە و داگیر کردنی دارایی کوردەکان بەتایبەتی ماڵ و مەزراکانیانە.

دوو تیرۆریستی سەر بە تورکیا لە ڕۆژانی دواییدا سێ خانووی کوردەکانیان داگیر کردووە و هەوڵی فرۆشتنیان داوە بە تیرۆریستەکانی دیکە.