بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاندێک لە کۆماری قرقیزستانەوە لە سەفەری خۆیاندا بۆ کوردستانی سووریا وێڕای وەرگرتنەوەی 96 ژن و منداڵی بنەماڵی داعشی یا هاووڵاتی قرقیزستان ، دەسخۆشیان لە هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایتی خۆسەر کرد بۆ شەڕ دژی داعش.
لە ڕەوتی سەفەری ئەو شاندە کە بە سەرپەرشتیاری باکت قدیرۆف نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە چووبوونە کوردستانی سووریا، ڕێککەوتنی دوولایەنە واژۆ کرا و بە پێ ئەوە 69 منداڵ و 27 ژنی بنەماڵەی داعشییەکان رادەستی حکومەتی ئەو وڵاتە کرایەوە.