لە 38ـەمین کۆنگرەى پارتى گەلى کۆمارى، (جەهەپە)، کەمال قڵیچدار ئۆغلۆ سەرۆکایەتى پارتەکەى لەدەستدا و مانیسا ئۆزگور بو بە سەرۆک.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە،لە خولی یەکەمی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری تورکیا کە لە 38ـەمین کۆنگرەی گشتی پارتەکەدا بەڕێوەچوو، هیچ بەربژێرێک نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەست بێنێت و هەڵبژاردنەکە بۆ خولی دووهەم دواخرا.

خولی دووهەمی دەنگدان لە کاتژمێر 12:30 خولەکی شەو دەستی پێکرد و تا 02:30 خولەکی بەرەبەیان بەردەوام بوو.

لە ئەنجامدا ئۆزگور ئۆزەل کە ئەکرەم ئیمام ئۆغلو پشتگیرى لێدەکات، بە بەدەستهێنانی 812 دەنگ بە سەرۆکی گشتی جەهەپە هەڵبژێردرا و لە دەنگدانەکەدا کەماڵ قڵیچدار ئوغڵو 536 دەنگی بەدەست هێنا، بەم شێوەیە قۆناغى 13 ساڵەى قڵیچدار ئۆغلۆ لەگەڵ جەهەپە کۆتایى هات.

بەو پێیە پەرلەمانتاری مانیسا ئۆزگور ئۆزەل بووە هەشتەمین سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری تورکیا.