پەرلەمانی توركیا مۆڵەتی سوپای وڵاتەكەی لە عێراق و سووریا بۆ دوو ساڵی دیكە درێژ كردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ پەرلەمانی توركیا مۆڵەتی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دەرەوەی سنوور لە عێراق و سوریا بۆ دوو ساڵی دیكە درێژكردەوە.

بەپێی ئەم مۆڵەتە سوپای توركیا دەتوانێت تا دوو ساڵی دیكە ئۆپەراسیۆن و دەستوەردانی سەربازی لەم دوو وڵاتە بكات.

لەكۆبوونەوەی پەرلەمانی توركیادا 357 پەرلەمانتار بە بەڵێ دەنگیان بۆ درێژكردنەوەكە دا .