بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر بارەگای هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی کۆچەرەتانی دێرک، ٢٩ ئەندامی هێزەکانی دژە مادەی هۆشبەر شەهیدبوون و ٢٨ کەسیش برینداربوون.
هەروەها ڕایگەیاند : دەوڵەتی تورکیا کۆمەڵکووژی لەو ناوەندەی ئاساییش ئەنجامداوە.
بەو هۆیەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لەڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندرا.