بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی سەربازی مه‌نبه‌ج له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، هێزه‌كانی سەر بە سوپای توركیا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێرشیانکرده سەر گوندەکانی بوحیج و بوغاز کە دەکەونە باکور و ڕۆژئاوای مه‌نبه‌جه‌وه.
ئەنجومەنی سەربازی مه‌نبه‌ج باسی لەوەشکردوە، ڕێوشوێنی پێویست له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه لە ناوچەیەکی بەرفراوانی مه‌نبه‌ج گیراونه‌ته‌به‌ر و وەڵامی هێرشی سه‌ربازانی سوپای توركیا دراوه‌ته‌وه، لە ئەنجامدا شەڕێکی سەخت دروستبو، سوپای توركیایان تێکشکاند و بەدەیان سه‌ربازیش کوژراون.
رۆژی رابردوو ئەنجومەنی سەربازی ڕایگەیاند، چه‌كداره‌كانی نوسرە بە پشتیوانی سوپای توركیا لە چەند گوندێکی ڕۆژئاوای مه‌نبه‌ج جێگیر كراون.